بەپێی دواین ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا لەدوێنێ وە 30 هەزار و 838 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، 174 توشبوی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی رۆژانەیە لە 12-ی مانگی ئاداری رابردوەوە.
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بەریتانیا ئاماری نوێی تووشبون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنای لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 30 هەزار و 838 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتە شەش ملیۆن و 555 هەزار و 200 حاڵەت.
هەروەها لەو ماوەیەدا 174 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ئەوانەی بەهۆی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیالەدەستداوە گەیشتە 131 هەزار و 854 حاڵەت.
دامەزراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەدوێنێوە 131 هەزار و 283 کەسی دیکە دووەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە و بەوەش دەردەکەوێت رێژەی 77.2%ی خەڵکی بەریتانیا لەئێستادا بەتەواوەتی هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینیان وەرگرتوە.









