هەڵمەتی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر بۆ بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با به‌رده‌وامه و سه‌رپێچیکارانیش ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێنەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ئاب، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، “له به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆره‌كانی كاره‌با، هه‌ڵمه‌تێكی بڕین له ناو بازاڕی شێخه‌ڵا و بازاڕی نیشتمان به‌ڕێوه‌چوو كه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یشدا چه‌ندان سه‌رپێچی جۆراوجۆر ئاشكرا كران و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێپێچینەوەی یاسایی كرانه‌وه”.
حه‌كیم ئیسماعیل، به‌رپرسی لێژنەی بڕینی سەرپێچی کارەبا بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێری ڕاگەیاندووە، “بەهاوکاری پۆلیسی کارەبا و پۆلیسی قائمقامیەتی ناوەندی هەولێر هەستاین بە بڕینی 30 سەرپێچی جۆربه‌جۆر کە بەوایەر کارەبای سەرپێچیان بۆ عارەبانە و کەپرەکان ڕاکێشابوو لە بازاڕی شێخه‌ڵاى نزیك بازاڕی نیشتمان، هەڵمەتێکی چڕ‌وپڕ و بەرهەمداربوو”.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته دۆخی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ناجێگیره، به‌ڵام ئومێدی زۆر زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك و بڕینی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با، كێشه‌ی كاره‌با له كوردستان به‌كۆتا بێت.










