خه‌بات: دلشاد:- یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی توركیا، چه‌ند رۆژێك له هه‌رێمی كوردستان بوو. محه‌مه‌د سه‌لیم چوروككایا، یه‌كێكه له‌و كوردانه‌ی هه‌ر له ساڵی 1974ـه‌وه، تێكه‌ڵی بزاڤی شۆڕشگێڕی و خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بووه. له‌و پێناوه‌دا سێ برای بوونه‌ته قوربانیی نیشتمان، دوو برای له چیا و برایه‌كیشی له شه‌ڕی دژی داعش له هه‌رێمی كوردستان شه‌هید بوونه. خۆیشی ماوه‌ی 11 ساڵ زیندانی كراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراوه، هاوژینهكهیشی ماوه‌ی شه‌ش ساڵ زیندانی كراوه و دواتر چۆته شاخ. چوروككایا دوای زیندان، هه‌ستی به‌وه كردووه، په‌كه‌كه زۆر گۆڕاوه و په‌كه‌كه‌ی سه‌ره‌تا نییه، بۆیه زوو ناڕه‌زایی ده‌ربڕیووه، له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایی و سه‌رنجانه‌ی زیندانی كراوه. له ئه‌وروپا به ده‌ستپێشخه‌ری چوروككایا ته‌له‌فزیۆنی مهد تیڤی دامه‌زراوه و خۆی سه‌رپه‌رشتی راگه‌یاندنی په‌كه‌كه‌ی له ئه‌وروپا كردووه، زۆری نه‌بردووه، وازی له په‌كه‌كه هێناوه، به‌ڵام وه‌ك به (خه‌بات)ی گوت، له ترسی په‌كه‌كه ماوه‌ی 10 ساڵ له ئه‌ڵمانیا خۆی شاردۆته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌ولێر بوو، (خه‌بات) به پێویستی زانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ بكات، تیشكی خستۆته سه‌ر زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ست به په‌كه‌كه، ترسناكترینیان، كوشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌یه به تۆمه‌تی جیاجیا و هه‌ڵسوڕاندنی په‌كه‌كه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌قی گفتوگۆیهكهیه:
* سه‌ره‌تا پێمان باشه خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان بزانن محه‌مه‌د سه‌لیم چروككایا كێیه و چۆن تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووه، له كاتێكدا زمانی كوردیش قه‌ده‌غه بووه، هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتمان و وڵاتپارێزی چۆن له لا په‌یدا بوو؟
– من ساڵی 1954 له گوندی (تونست)ی سه به شاری (چهولك) له دایكك بووم، ئێمه حه‌وت برا بووین خوشكمان نییه، له قوتابخانه خوێندم، ساڵی 1971 هه‌ستم به‌وه كرد، كه وڵاتی ئێمه ناوی كوردستانه. به‌سه‌رهاتی شۆڕشی شێخ شه‌عیدی پیرانم زانی، چونكه پێنج كه‌س له گوندی ئێمه به‌شدارییان كردبوو، به‌ڵام دواتر خولیای سیاسه‌تم لا په‌یدا بوو و لێی تێگه‌یشتم، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو، كه كتێبم خوێنده‌وه، به‌تایبه‌تیش كتێبی (مێژووی دێرسیم).
له گوندی ئێمه سێ كه‌س ئاگاداری شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بوون و هاریكار بوون، كه بریتی بوون له دكتۆر سیراجه‌دین به‌لگین، مه‌هدی ئۆرسۆ و ئه‌حمه‌د قاسم ئۆغلۆ، له ڕێێ ئه‌و سێ كه‌سه‌وه بۆ مان باس كرا، كه كوردستان چوار پارچه‌یه و داگیر كراوه. دواتر گرووپێكی شۆڕشگێڕ په‌یدا بوو.
* شۆڕشی ئهیلوول چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كوردستانی توركیا هه‌بوو؟
– راستی ئه‌وكات ئێمه ده‌مانزانی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕش ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس وه‌ستاون. وڵاتپارێزان به‌تایبه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كاریگه‌ریی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌مانده‌زانی چۆنه و چی ده‌گوزه‌رێ، چونكه لای ئێمه هه‌موو شتێك شاراوه بوو.
* دوای ئه‌و كاریگه‌رییه و دهرككردنتان به داگیركاریی و په‌یدابوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و وڵاتپارێزی، ئێوه چۆن تێكه‌ڵاوی رێكخستن و بزاڤی سیاسی و شۆڕشگێڕی بوون و چۆن قوربانیتان دا؟
– پاش ئه‌و كاریگه‌ریانه، ورده ورده زه‌مینه خۆش بوو، كه گرووپی شۆڕشگێڕی و دواتر په‌كه‌كه سه‌رهه‌ڵبده‌ن. دوای په‌یدابوونی ئه‌و رێكخستنه، ساڵی 1987 حه‌سه‌نی برام كۆلیژی ته‌واو كرد و چووه چیا، پاشان هه‌ر یه‌كه له عومه‌ری برام كه ئه‌ندازیار بوو و هاوژینی من ئایسه‌ل چوونه چیا، دوای ئه‌وانیش دكتۆر سه‌عیدی برام چووه چیا، هه‌ردوو براكه‌م حه‌سه‌ن و عومه‌ر له چیا شه‌هید بوون، دكتۆر سه‌عیدیش كه به دكتۆر سلێمان چروككایا ناسرابوو، له باشووری كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌شداریی كرد و شه‌هید بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من ساڵی 1980 گیرام و زۆر ئهشكهنجهدرام، ماوه‌ی 11 ساڵ له‌زیندانی دیاربه‌كر تا ساڵی 1991 مامه‌وه، خانمهكهشم ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له زیندان مایه‌وه. له زیندانی دیاربه‌كر ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌موو رۆژێك لێدان و ئه‌شكه‌نجه هه‌بوو 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
* ئه‌وانه‌ی گیرابوون هه‌موویان له رێكخستنی په‌كه‌كه بوون یان گرووپی دیكه‌ش هه‌بوون؟
– به‌ڵێ خه‌ڵكێكی زۆر له‌و به‌رخۆدانه به‌شدار بوون، ژماره‌یه‌كیان په‌كه‌كه و گرووپ و كه‌سانی دیكه‌ی وڵاتپارێزیش هه‌بوون.
* له زیندان كتێبت نووسیوه؟
– به‌ڵێ له‌و ماوه‌یه‌ی له زیندان بووم، سێ كتێبم نووسی، ناردنه ده‌ره‌وه‌یان له زیندان و چاپكردنیان چیڕۆكێكه. رۆمانێكی دوو به‌رگ به‌ناوی (شه‌فه‌قی دیاربه‌كر له تاریكیی12ی ئه‌یلوولدا) له‌گه‌ڵ شانۆنامه‌یه‌ك به‌ناوی (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و كاوه‌ی هاوچه‌رخ)، كه له‌و شانۆنامه‌یه‌دا باسی كاوه و زوحاكی كۆن و مه‌زڵوم دۆغان وه‌ك كاوه‌ی هاوچه‌رخ و ئه‌سه‌د ئۆكتای زوحاكی هاوچه‌رخم كردووه، ئه‌سه‌د ئه‌فسه‌ری به‌رپرس بوو له‌زیندانی دیاربه‌كر و زۆردڵڕهق و زاڵم بوو.
* دوای ئازادبوونت له‌زیندان بۆ كوێ چووی؟
– وه‌ك باسم كرد، برایه‌كانم و خانمه‌كه‌م چوونه چیا و له گونده‌كه‌مان هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كرد و 16 كه‌س شه‌هید بوون، منیش له زیندان بووم، ئاگاداری ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌بووم چی ده‌گوزه‌را، ئاگاداری ئه‌وه‌ش نه‌بووم، كه له ناو په‌كه‌كه چی بووه و چی به‌سه‌رهاتووه و به‌كوێ گه‌یشتووه. پێمانوابوو په‌كه‌كه حزبێكی ئاساییه و كۆنگره ده‌به‌سترێ و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. ئێمه له زیندان بووین زانیمان، كه هه‌ندێك ژن و منداڵ كوژراون، زۆر ره‌خنه‌مان له‌و كرده‌وانه هه‌بوو، نه‌مانده‌زانی كه په‌كه‌كه ئه‌و كارانه‌ی كردووه، بۆیه په‌یاممان بۆ په‌كه‌كه نارد، كه ئه‌گه‌ر جارێكی دی ژن و منداڵ بكوژرێ و ئه‌و كرده‌وه‌یه دووباره ببێته‌وه، دادگاكه‌تان پرۆتستۆ ده‌كه‌ین.
* ئێوه له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می په‌كه‌كه له ساڵی 1978 به‌شداربوون؟
– نه‌خێر به‌شدار نه‌بووم، پێش كۆنگره هه‌ڤاڵێكی من و ده‌لیل دۆغان برای مه‌زڵوم دۆغان، به‌ناوی جه‌لال ئاڤدن له ناو په‌كه‌كه كوژرا، كه كه‌سێكی رۆشنبیر و چالاك بوو و مافی خوێندبوو. دوای ئه‌و رووداوه، شاهین دۆڵماز هاته بینگۆڵ و گوتی كه جه‌لال سیخوڕ بووه، ئێمه‌ش من و ده‌لیل دۆغان گوتمان نه‌خێر ئه‌و سیخوڕ نه‌بووه و قبووڵمان نه‌كرد ئه‌و تۆمه‌ته‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن. هایری دورموش، دوران كاڵكان، ئوسول ئاڵتن و من، سێ شه‌و و سێ رۆژ گفتوگۆمان كرد، دواتر ئێمه نه‌چووینه كۆنگره.
*دوران كاڵكان توركه؟
– به‌ڵێ توركه.
* له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له په‌كه‌كه كاری كرد؟
– ئه‌وكات فیكری هه‌موومان سۆسیالیزم بوو، له سۆسیالیزم كورد و تورك جیاوازی نییه، بۆ نموونه كه‌مال پیر تورك بوو، به‌ڵام له زیندانی دیاربه‌كر مرد.
* باشه پێش ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه شه‌ڕی چه‌كداری رابگه‌یه‌نێت، كه وه‌ك له میدیای خۆیان باسی ده‌كه‌ن، رۆژی 16ی ته‌باخ (ئاب)ی 1984 بووه، پێش ئه‌و كاته شه‌ڕی كردووه؟
– من له 1984 له زیندان بووم، به‌ڵام پێش 1984 په‌كه‌كه شه‌ڕی چه‌كداریی كرد، پێش كۆده‌تای 12ی ئه‌یلوولی 1980 شه‌ڕی چه‌كداریی له سیواس، حلوان و باتمان كرد، شه‌ڕه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئاغا و جه‌ندرمه و چه‌ند رێكخستنێكی كورد كرد، پاشان كۆده‌تای 12ی ئهیلوول هات.
* شه‌ڕه‌كانی په‌كه‌كه زیاتر له‌گه‌ڵ سوپا بوو یان رێكخستن و گرووپی دیكه‌ی كوردی؟ ئه‌وشه‌ڕانه بۆ چی كران؟
– په‌كه‌كه ده‌یویست جگه له خۆی هیچ رێكخستنێكی دی نه‌بێت، سۆسیالیزم ئه‌وهایه، ئێ سۆسیالیزمیش ده‌ڵێ من پرۆلیتاریام و ته‌نیا من راستم، ئه‌وانی دی راست نین، به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد. له رووسیا كه شۆڕش بوو هه‌موویان پێكه‌وه كاریان كرد، پاشان ستالین ورده ورده هه‌موو ئه‌وانی دی له‌ناوبرد. به‌ڵام ئێمه وامان نه‌كرد، به‌ڵكو له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمان دا كه نابێ هیچ پارتێكی دی جگه له په‌كه‌كه هه‌بێت، بۆیه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌موویان كرا، ئێمه سۆسیالیزممان وا ده‌ویست، ئێستاش په‌كه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه به‌رده‌وامه.
* ئه‌و گرووپ و رێكخستنانه‌ی په‌كه‌كه پێش 16ی ته‌باخ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كردن، چ جۆره رێكخستنێك بوون، نه‌ته‌وه‌یی یان ماركسی؟
– راستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوون، به‌ڵام كوردی باكوور زیاتر سۆسیالیست بوون، ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی باكوور بوون، ئه‌وه‌ی دی هه‌مووی سۆسیالیست بوون، به‌ڵام راستی ئێمه‌ش وه‌ك ستالین بیرمان ده‌كرده‌وه.
* ئه‌وانه‌ی چوونه ناو په‌كه‌كه به‌ناوی هزری نه‌ته‌وه‌یی چوون یان ماركسی؟
– من ناتوانم بڵێم په‌كه‌كه سۆسیالیزمی دروست كرد، مه‌سه‌له‌كه ئه‌وها نییه، سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت زوڵمی زۆری له كورد كرد، زمان قه‌ده‌غه‌بوو، ترسێكی زۆرهه‌بوو، به‌ڵام كه په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت وه‌ستایه‌وه، ترس شكا، ئه‌وه ده‌رفه‌تی دایه په‌كه‌كه، ده‌نا مه‌سه‌له ئه‌وه نه‌بوو په‌كه‌كه سۆسیالزمی دامه‌زراند بێت، خه‌ڵك نوێژی ده‌كرد و به‌رخۆدانی ده‌كرد.
* له كتێبه‌كه‌تدا (ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ)باسی ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌وار ده‌كه‌ی مه‌به‌ستت له‌مه‌دا چییه؟
– كه دیكتاتۆری له وڵات دروست بوو، ئه‌و دیكتاتۆرییه یه‌ك ئایدیۆلۆژیا دروست ده‌كات، ئه‌و ئایدۆلۆژییه‌ش هه‌مووی درۆیه، ناتوانین بڵێین هه‌ندێكی راسته. بۆ نموونه ئایدۆلۆژیای كه‌مالیزم (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) یه‌ك شته، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ ئه‌نادۆڵ چه‌ند خه‌ڵكی لێیه هه‌مووی توركه و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركیش باوكی توركه. ئیدی كه بووه یه‌ك ئایدیۆلۆژیا لیده‌ر دروست ده‌كات كه وه‌ك خوایه، بۆیه ناتوانی رهخنهبگری، ناتوانی بڵێی تۆ راستت نه‌گوت. ئایدیۆلۆژیا هێدی هێدی وا له مرۆڤ ده‌كات، كه باوه‌ڕی پێ بێنن، له ناو په‌كه‌كه‌ش هه‌ر وا بوو.
من كتێبێكم هه‌یه به‌ناوی (بێ ده‌نگ بوون مردنه) كه ره‌خنه‌یه، باسی ئه‌وه ده‌كه‌م كه له ماوه‌ی سێ ساڵ له 1975 تا 1978 له كوردستاندا 129 كه‌س وازیان له ماڵ و خوێندن و مامۆستایه‌تی خۆیان هێنا، گوند به گوند و شار به شاری كوردستان گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕێكبخه‌ن و گرووپ دروست بكه‌ن، بۆیه له هه‌موو شاره گه‌وره و بچووكه‌كان گرووپ دروستبوون، واته 129 گرووپ دروستبوون، ئه‌و گرووپانه په‌كه‌كه‌یان دروست كرد. كه‌چی ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی ده‌ڵێ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له كوردستان گه‌ڕاوه و به‌ته‌نیا په‌كه‌كه‌ی دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌وه درۆیه، چونكه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هه‌مووی دوو جار هاته كوردستان یان نه‌هات. عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له ئه‌نكارا قوتابی بوو گرووپێكی دروست كرد، هه‌ندێك كاریگه‌ریی هه‌بوو، بێجگه له گرووپی ئه‌نكه‌ره، یه‌ك گرووپیشی له كوردستان دروست نه‌كردووه.

واته ئه‌و له ئه‌نكارا گرووپێكی هه‌بوو و زیاتری نه‌بوو، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی توركیا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان گه‌وره‌كرد، ئێمه به چاوی خۆمان بینیمان، كه. ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی رۆژنامه‌كان، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیان گه‌وره‌كرد، رۆژنامه‌كانی توركیا ئۆجه‌لانیان كرده ئۆجه‌لان، هه‌تا ساڵی 1976 له ناو گرووپه‌كانی چه‌پی توركی و رێكخستنی كورد، له‌وانه‌یه هه‌ر 100 كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لانیان ناسیبێت یان نا، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش نه‌بووه، ئاپۆ سه‌رۆك نه‌بووه، به‌ڵكو رۆژنامه‌كانی توركیا سه‌رۆك بوون، ئه‌و رۆژنامه به‌ناوبانگانه ئیشی زۆریان بۆ ئۆجه‌لان كرد.
له توركیا د. سه‌عید سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان كوژرا، دواتر مه‌لا مسته‌فا بارزانی چووه به‌ر ره‌حمه‌تی خوا، به‌م شێوه‌یه بۆشاییه‌ك دروست بوو. رۆژنامه‌كانی توركیا ته‌نیا باسی گرووپی ئۆجه‌لانیان كرد، بۆیه خه‌ڵك به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌و رۆژنامانه‌ی توركیا، ته‌نیا ناوی ئۆجه‌لان و گرووپه‌كه‌یان بیست. واته یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ش نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی رۆژنامه‌كانه‌وه، وا بڵاوكرایه‌وه كه ته‌نیا ئه‌و گرووپه‌ی ئۆجه‌لان هه‌بووه، مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه بوو.
* ده‌ته‌وێ بڵێی توركیا پشتیوانیان له ئۆجه‌لان كرد؟
– به‌ڵێ ئۆپه‌راسیۆنی رۆژنامه‌كانی توركیا، رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌رییان بینی، وایان كرد، هه‌موو گرووپه‌كانی دی نه‌ناسرێن، ته‌نیا ئه‌و گرووپه‌ی ئۆجه‌لان له ئه‌نكارا دروستی كرد ناسرا، هه‌ڵمه‌تی رۆژنامه‌كانی تورك وایان كرد، گرووپی ئۆجه‌لان وه‌ك ته‌نیا گرووپێك بناسێندرێت.
* تۆ ده‌ڵێی ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی كۆتایی دێت، چۆن؟
– به‌ڕاستی من كه له زیندان بووم، هه‌ستم به ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی كرد، له‌وكاته‌ی له زیندان به‌شی دووه‌می (شه‌فه‌قی دیاربه‌كر له تاریكیی12ی ئه‌یلوولدا)م ته‌واو كرد، مه‌زڵوم دۆغان خۆی كوشت.
په‌كه‌كه رایگه‌یاند بوو، كه توركیا له نه‌ورۆزدا مه‌زڵوم دۆغانی سوتاندووه، دواتر مسته‌فا قه‌ره‌سو هات، گوتی تۆ له كتێبه‌كه‌تدا ده‌ڵێی خۆی كوشتووه، به‌ڵام په‌كه‌كه ده‌ڵێ له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سوتێندراوه، بۆیه ده‌بێ كتێبه‌كه‌ت بگۆڕی و بنووسی سوتێندراوه. منیش پێم گوت، باشه ئه‌وه‌ی من و تو به چاوی خۆمان ده‌یبینین راسته یان قسه‌ی ده‌ره‌وه راسته، بۆیه من ده‌سكاری كتێبه‌كه ناكه‌م. قه‌ره‌سو وای بیر ده‌كرده‌وه په‌كه‌كه چی گوت ئه‌و راسته، ئه‌وه ئایدیۆلۆژیای فه‌رمی، حزب چی گوت ئه‌وه‌یه، به‌ڵام له په‌كه‌كه‌دا حزبیش نه‌بوو، به‌ڵكو به لای حزب ئۆجه‌لان چی گوتبا ئه‌و راست بوو.
* تۆ نووسیوته له‌به‌رئه‌وه له په‌كه‌كه ده‌رچووم، كه چیدی راستی نه‌شاردرێته‌وه. باشه ئێوه دوای ئازادبوون له زیندان، شتێكی واتان له ناو په‌كه‌كه بینیوه، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشووتان بێت له‌باره‌ی په‌كه‌كه؟
– من ماوه‌ی 11 ساڵ له زیندان بووم، ئاگاداری ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌بووم، بۆیه كه چوومه شام، نه‌مزانی له‌ناو په‌كه‌كه چی روویداوه و به‌رنامه‌ی گۆڕاوه. سه‌ره‌تا كه چووم، من له‌گه‌ڵ نۆ كه‌س له ژوورێك دانیشتبووین، كه‌سێك هاته ژووره‌وه گوتی سه‌رۆك دێت، كه ئۆجه‌لان هاته ژووره‌وه، هه‌موویان به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد، پێم سه‌یر بوو، ده‌ستی منی گرت و دانیشتین، ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو سه‌عات قسه كرا، هه‌موویان به شێوه‌ی عه‌سكه‌ری وه‌ستان و جووڵه‌یان نه‌كرد و هه‌ناسه‌یان له‌خۆ بڕی بوو، ئه‌وان پێیان ناخۆش بوو من به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دانیشتووم.
له كاتی قسه‌كردندا، باسی چه‌ند ناوێكی دیاری ناو په‌كه‌كه‌م كرد و گوتم چیان به‌سه‌ر هاتووه، بۆ نموونه باسی (عه‌بدوڵڵا ئاكنجی)م كرد، كه‌چی ئه‌و زۆر به شتێكی ئاسایی وه‌ری گرت و گوتی (كه‌سیره)ی ژنم ئه‌وانی كوشتووه و به‌ڵگه‌كانیش له‌به‌ر ده‌ستن، منیش گوتم چۆن كه‌سیره ئه‌وانه‌ی هه‌موو كوشتووه، دواتر گفتوگۆ ته‌واوبوو و ئه‌و ڕۆیشت.
به‌ڕاستی بینیم كه ئۆجه‌لان زۆر به‌پیرۆز ده‌بیندرا، ته‌نانه‌ت كه له كاتی قسه‌كردن ناویان ده‌هێنا، زۆر به پیرۆز و قودسیهتییان به پله‌ی پێغه‌مبه‌ر پێدابوو، چۆن كه ناوی پێغه‌مبه‌ر دێت و ده‌ڵێین سه‌لامی خوای لێ‌بیت، به‌و شێوه‌یه سه‌یری ئۆجه‌لان ده‌كرا.
له كۆنگره‌ی چواره‌م، محه‌مه‌د شه‌نه‌ر، كه كه‌سێكی تێكۆشه‌ر بوو له‌گه‌ڵ من زیندانی بوو، داوای كرد حزب خاوه‌نی دیدگا و ستراتیجی خۆی بێت، زۆری نه‌برد كوشتیان، شه‌نه‌ر له زیندان خۆڕاگر بوو، كه‌چی په‌كه‌كه پاساوی كوشتن‌یان ئه‌وه بوو، گوایه سیخور بووه، من و ساكینه چانسز كه له پاریس كوژرا، ئه‌وه‌مان قبوڵ نه‌كرد كه شه‌نه‌ر به سیخوڕ تۆمه‌تبار بكه‌ن، دوای دوو مانگ كه زۆر راپۆرتیان له‌سه‌ر ئێمه دا، به ساكینهم گوت چاره نییه من بێده‌نگ ده‌بم، چونكه كه‌ڵكی نه‌بوو، هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك و سه‌رنجێكت به‌رامبه‌ر به حزب هه‌بوایه، ده‌یانگوت ئه‌وه خیانه‌ته به‌رامبه‌ر كوردستان.
ئێمه له‌گه‌ڵ ساكینه چانسز زۆر ناڕه‌حه‌ت بووین، كه ناو په‌كه‌كه‌مان وابینی، زۆر بێزار بووین، ئێمه له زیندانی دیاربه‌كر ده‌مانتوانی ده‌نگی خۆمان به‌رز بكه‌ین و قسه‌ی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵام له‌ناو په‌كه‌كه ئه‌وه‌ش نه‌بوو، بۆیه بێزاری وای له ساكینه كرد بڵێ خۆم ده‌كوژم، منیش پێم گوت نابێ، چونكه كه‌س نازانێ تۆ بۆ مردی.
ئۆجه‌لان زانیی كه من نووسه‌رم، گوتی كتێبێك له‌سه‌ر ژیانی من بنووسه، گوتی ئه‌گه‌ر تۆ له‌سه‌ر ژیانی من بنووسی خه‌ڵاتی مه‌زنی وه‌ك نۆبڵ وه‌رده‌گری، منیش گوتم ماوه‌یه‌كی زۆر له زیندان بووم ئاگادار نیم و زانیاریم زۆر نییه.
* له كتێبه‌كه‌تدا، باس له‌وه ده‌كه‌ی، كه له ناو په‌كه‌كه به قسه‌كانی ئۆجه‌لان ده‌گوترا (شیكردنه‌وه) به‌ڵام تۆ به قسه‌كانی ده‌ڵێی (ئایه‌ت) له‌به‌رچی ئه‌و ناوه‌ت لێناوه؟
– سه‌ره‌تا كه كتێبی (ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ)م نووسی، ناوم لێنابوو (راڤه‌كانی ئاپۆ)، پاشان بیرم كرده‌وه ناوه‌كه بگۆڕم. ئێمه كه له خانه‌واده‌یه‌كی موسڵمانین و خۆشم مێژووی ئیسلام ده‌زانم، ئه‌وه زاندراوه كه قورئان قابیلی موناقه‌شه‌كردن نییه، كه‌س ناتوانێ ره‌خنه له ئایه‌ته‌كان بگرێت. ده‌بینم قسه‌كانی ئاپۆ و ئایه‌ت وه‌كو یه‌كه، موسڵمان بۆی نییه ره‌خنه له ئایه‌ت بگرێت، ده‌بێ جێبه‌جێیان بكات. ئه‌گه‌ر موسڵمان باوه‌ڕی به ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌بێت، ئه‌وا یان مونافیقه یان كافر، هه‌م مونافیق و هه‌م كافر، له‌شه‌ریعه‌تدا كوشتن‌یان حه‌ڵاڵه.
هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه، پێشان و ئه‌مڕۆش هه‌روایه، ناتوانێ ره‌خنه له قسه‌كانی ئاپۆ بگرێت، ناچاره باوه‌ڕ به‌قسه‌كانی بێنی و ئاپۆ چی گوت وا بكات، ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ئاپۆی نه‌كرد و جێبه‌جێی نه‌كرد و و قسه‌كانی ئاپۆی وه‌ك ئایه‌ت سه‌یر نه‌كرد، ئه‌وا كوشتنی واجب ده‌بێت.
ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌ندامانی په‌كه‌كه 10 ملیۆن لاپه‌ڕه‌یان نووسیبێت، ئه‌وا یه‌ك ڕسته‌ش نابینیه‌وه، كه ره‌خنه له ئاپۆ گیرابێت.
* تۆ ده‌ڵێی له سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه هه‌زاران شه‌هید هه‌یه ته‌نیا ئاپۆ زیندووه، ئه‌وه مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
– ئاپۆ و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه هه‌ن، له ژیانیاندا نه‌چوونه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕ، من و تۆ هه‌ردووكمان سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال ده‌ناسین، كه له سه‌رده‌می شه‌ڕ و ناخۆشی له كوردستان بوونه.
كاتێ ئه‌نفال له كوردستان رووی دا، خه‌ڵك كۆچییان كرد و شوێنی خۆیان به‌جێ هێشت. په‌یامنێرێكی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێ، له‌وكاته‌دا له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه بووم كه به‌ره‌و توركیا ده‌چوون، هه‌وڵم دا بارزانی ببینم. په‌یامنێره‌كه، سه‌رۆك بارزانیی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه بینیوه لێی پرسیوه، باشه خه‌ڵك هه‌مووی ڕۆیی تۆ به ته‌مای چی و چی ده‌كه‌ی، له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێ، من له‌سه‌ر ئه‌م خاكه له دایك بوومه، ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ش بمرم.
ئۆجه‌لان له‌ژیانیدا یه‌ك رۆژ نه‌چووه‌ته به‌ره‌ی شه‌ڕ، ئه‌و چووه‌ته شام و باره‌گای له‌وێ دانا و به‌س قسه‌ی كرد، به جۆرێك ئه‌گه‌ر گوترابا بچنه چیای جودی كوردستان ڕزگار ده‌بێ كه‌س نه‌ده‌چوو. جه‌میل بایك، دوران كاڵكان، حه‌یده‌ر قیتان، سه‌بری ئۆق، مسته‌فا قه‌ره‌سو و ره‌زا ئاڵتون، تا ئه‌مڕۆ یه‌ك فیشه‌كیان نه‌هاویشتوه، ته‌نیا موراد قه‌ره‌یڵان ساڵیك له بۆتان ماوه‌ته‌وه، كه‌چی ئۆجه‌لان له‌و بواره‌شدا مه‌زن كراوه. من شه‌ڕم نه‌كردووه ناكرێ بڵێم ڕۆڵم هه‌بووه، راسته به‌رخۆدانم كردووه، به‌ڵام بێ چه‌ك.
ئۆجه‌لان قه‌ت نه‌چووه‌ته شه‌ڕ و لێی نزیك نه‌بۆته‌وه، ته‌نیا گه‌نجی كوردی ناردۆته شه‌ڕ، ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا، ئه‌وه‌ی مایه‌وه پێیان ده‌ڵێ بگه‌ڕێنه‌وه. كه گه‌ڕانه‌وه سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات، پێیان ده‌ڵێ هیچتان نه‌كرد، ئێوه سیخوڕن، هه‌ڤاڵه‌كانتان كوژرا و ئێوه چه‌كتان فڕێ دا. ئه‌وانیش ناچار ده‌بن، له به‌رامبه‌ر ئاپۆ خۆیان ره‌خنه‌باران بكه‌ن و بڵێن راسته ئێمه شه‌ڕمان نه‌كرد، ئیدی ئه‌وانه بهرئهمر ده‌بن، ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ له‌به‌رامبه‌ر سوپای توركیا كه سه‌ر به ناتۆیه شه‌ڕ بكه‌ی، ئۆجه‌لان رازی نه‌بێت واته هیچت نه‌كردووه. لای ئه‌وان، ئه‌وه‌ی هیچ نییه و شه‌ڕ ناكات و خۆی ده‌شارێته‌وه و نازانێ شه‌ڕ چییه جه‌نه‌ڕاڵه، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات و جه‌نه‌ڕاڵ بوو حیسابی بۆ نه‌كرا خرایه ژێر فه‌رمانی ئه‌وانی دی، په‌كه‌كه به‌م شێوه‌یه ئیداره ده‌دات.
* له ناو په‌كه‌كه، ئه‌وه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات به كوێ ده‌گات، ئایا ئاپۆ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه چۆن بوو؟
– یاڵچین كوچك راپۆرتێكی كردووه، پرسیاری له ئاپۆ كردووه، ئایا له ناو حزبه‌كه‌ی ئێوه‌دا كه‌سی دووه‌م هه‌یه. له وه‌ڵامدا گوتبووی كه‌سی دووه‌م خه‌ته‌ره، چونكه دوژمن ده‌ست له‌گه‌ڵ كه‌سی دووه‌م تێكه‌ڵ بكات، ده‌توانێ ئێمه بكوژێت، بۆیه من كه‌سی دووه‌مم ناوێ.
له ماتماتیك شتێك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، سفر به‌ته‌نیا هیچ نییه، به‌ڵام كه چووه پاڵ یه‌ك ده‌بێته ده، چووه پاڵ دوو ده‌بێته بیست، به‌م شێوه‌یه گه‌وره ده‌بێت، ئۆجه‌لان خۆی كرده یه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خه‌بات و عه‌قڵی خۆی نه‌بوو. هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی كوشت، پاشان داوای سفری كرد، هه‌ر كه‌سێك بچێته جێگه‌ی ناچار ده‌بێت سفر بێت. یان سفر ده‌بێت، یان ده‌مرێ، یان ده‌ڕوات، هیچ چاره‌یه‌ك نییه، ئه‌و ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر سفر نه‌بوو دوو بوو، ئه‌وه چوو و نامێنێ.
ماوه‌ی بیست ساڵ وای كرد، من نه‌مگوتووه خۆیان ده‌ڵین، كه له ناو په‌كه‌كه‌دا تا ئێستا 14000 ئه‌ندام به تۆمه‌تی سیخوڕی و تۆمه‌تی دی كوژراون، به‌ڵگه‌ش قسه‌كانی ئۆجه‌لانه. سه‌لاحه‌دین چه‌لیك كه پێشتر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بووه، گوتی تا ساڵی 1988 ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه، كه به تۆمه‌ت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژران گه‌یشته 1000 كه‌س، له سه‌لاحه‌دینم پرسی ئه‌وانه چه‌ندیان سیخوڕ بوو، وتی هیچیان سیخوڕ نه‌بوون. كاتێ كتێبه‌كه‌م ده‌رچوو، باس له‌وه ده‌كرا ژماره‌كه گه‌یشتبوه 5000 هه‌زار ئه‌ندام. ئۆجه‌لان زۆر لایه‌ن و كه‌سایه‌تی به دوژمنی خۆی ده‌زانی، ئه‌و به دروستكردنی دوژمن خۆی به مه‌زن ده‌بینی.
له‌یلا زانا كه‌سایه‌تییه‌كی دیار بوو، ئێستا بێده‌نگه و هه‌ر بزر بوو، ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی دی. له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی ناوبانگ په‌یدا ده‌كه‌ن و بێ ده‌نگ ده‌كرێن، له‌یلا زانا چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ناوبانگی پێدرا، كه‌چی له جیاتی هاندان و پشتیوانی كردن، رێگه‌ی لێ گیراوه، ئۆجه‌لان له زیندان و په‌كه‌كه‌ش له شاخه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كرد، كه بێ ده‌نگ بێت گه‌ر نا ده‌یكوژن، ئه‌ویش به ناچاری بێ ده‌نگیی هه‌ڵبژارد و بۆی نییه لێدوان بدات.
* باس له‌وه ده‌كه‌ی كه له ئه‌كادیمیای مه‌عسوم كوركماز له سوریا مامۆستا بووی، به‌ڵام ده‌ڵێی بڕوام پێ نه‌بوو، هۆی چی بوو؟
– من له زینداندا، ئه‌ده‌بیات و ئابووری و مێژوو و بابه‌تی ئولیم خوێنده‌وه. به‌ڵام كه چوومه ئه‌كادیمیا، ده‌بینم هه‌موو كتێبه‌كانی ئه‌كادیمیا، سێ كتێبه، ئه‌وانیش بریتین له قسه‌كانی ئاپۆ. چی گوتووه نووسراوه و بۆته بابه‌تی خوێندنی ئه‌كادیمیا، سێ كه‌س قسه‌كانی نێو كتێبه‌كه ده‌خوێننه‌وه، به‌ڕاستی هه‌مووی درۆ و ده‌له‌سه بوو، بۆ نموونه ده‌ڵێ هه‌موو خێزانه‌كانی كورد خائین و سیخوڕن، پێم سه‌یر بوو، له‌وانه‌یه پێش كۆده‌تای12ی ئهیلوول، هه‌موو خێزانێكی كورد، قبووڵی نه‌كردبێـت كچه‌كانی ببنه شۆڕشگێڕ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خێزانێك كچی خۆی بنێرێته چیا بۆچی خائین و سیخوڕه. منیش ده‌مگوت چۆن ئه‌وه ده‌بێت، ده‌یانگوت هه‌ڤاڵ ئه‌وه قسه‌ی ئێمه نییه قسه‌ی سه‌رۆكه. منیش گوتم ئاخر ئه‌و راست ناكات، دیار بوو قسه‌كانی من وه‌ك بۆمبێك وابوو، قوتابیانی ئه‌كادیمیا هه‌موویان رۆیشتن، هاوژینهكهشم رۆیشت كه قۆمیتان بوو، چوون راپۆرت بۆ ئاپۆ بنووسن، من به ته‌نیا مامه‌وه. كچێك هات ناوی رۆزا بوو، گوتی هه‌ڤاڵ سه‌لیم ئه‌وه تۆ چیت كرد، گوتم رای خۆم گوت. گوتی تۆ په‌كه‌كه نانانسی، منیش گوتم جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ زیندان. دواتر سه‌رهات ده‌رسیم هات كه دۆزگه‌ر بوو، گوتی هه‌ڤاڵ سه‌لیم ئه‌و كچه هاته لات چی گوت، گوتم باشه ئه‌و كچه ناتوانێ قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌وه چییه زیندانی دیاربه‌كره.
* ئه‌ده‌ب و میوزیك و هونه‌ر به‌گشتی لای په‌كه‌كه چۆن ده‌بیندرا؟
– له ئه‌ڵمانیا به‌رپرسی چاند و رۆژنامه‌وانی و هونه‌ری بووم، رۆژێك دیار ده‌رسیم هاته لام، پێشتر كتێبه‌كه‌ی منی خوێندبۆوه، منی ده‌ناسی، گوتی كاك سه‌لیم ده‌توانی هه‌ندێك قسه بكه‌ین، گوتم به‌ڵێ، گوتی به‌رپرسی ئێمه ناوی (زه‌كی شنگالی)یه، نه نۆته نه ئه‌ده‌بیات له هیچ شتێك ناگات، گوتم باشه چییه چی ده‌كات، گوتی بۆ نموونه ده‌مه‌وێ شیعرێك بنووسم ده‌بێ بیده‌مه ئه‌وبه‌رپرسه، ئه‌ویش ته‌ماشا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ناوی ئاپۆی تێدا نه‌بێت ده‌ڵێ نابێت. گوتی كاتێ له‌كاتی لێدانی ئامێره‌كانی میوزیكدا ده‌ستمان راده‌وه‌شاند، ده‌یگوت ئه‌وه‌چییه تۆ شێت بووی.
له ناو په‌كه‌كه‌دا، هیچ ده‌قی ئه‌ده‌بی نییه بێ ئایدیۆلۆژیای په‌كه‌كه، هه‌مووی له خزمه‌ت ئاپۆیه، بێ ئایدیۆلۆژیای ئۆجه‌لان هیچ شتێك نه‌ده‌كرا، بۆیه هه‌ر ده‌گوترێ، سه‌رۆك ئاپۆ و مه‌زن ئاپۆ بڵند ئاپۆ.
* پێشتر له‌په‌كه‌كه ده‌گوترا (بژی سه‌ربه‌خۆیی) دواتر گۆڕا بۆ (بژی سه‌رۆك ئاپۆ) ئه‌م گۆڕانه چی بوو؟
– پێشتر باس له ڕێگه‌ی شۆڕشگێڕی ده‌كرا، ده‌گوترا كوردستان داگیر كراوه و كراوه‌ته چوار پارچه، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك پارچه‌یه‌كی خستۆته ژێر ده‌ستی خۆی، ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و یه‌ك ده‌وڵه‌تی كوردستان داده‌مه‌زرێنین، بۆ ئه‌م شه‌ڕه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كانی كورد ده‌كه‌ین.

كاتێ عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان، له ناو په‌كه‌كه‌دا خۆی كرده تاكه‌كه‌س، پرۆگرام نه‌ما، ته‌نیا قسه‌ی ئاپۆ مایه‌وه، له‌گه‌ڵ ستراتیجی سوریا و سه‌دام و ئێران كۆك بوو، دروشم بووه بژی سه‌رۆك ئاپۆ و بێ ئاپۆ ژیان نییه و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌ما ژیان نامێنێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه ساڵی 2021 ـه، سه‌رۆكی په‌كه‌كه نه ئۆتۆنۆمی ده‌وێ، نه فیدراڵی و نه سه‌ربه‌خۆیی. پێشتر په‌كه‌كه ده‌یگوت ئێمه سه‌ربه‌خۆیی ده‌خوازین، ئه‌مڕۆ ده‌ڵی چی ببێ و چی نه‌بێ، هه‌ركه‌س سه‌ربه‌خۆیی بوێ، ئێمه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین. ناتوانین بڵێین عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و قه‌ندیل یه‌ك گرام ئیراده‌یان هه‌یه، به‌ڕاستی ئێران و توركیا هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن. په‌كه‌كه له بن ده‌ستی سوریادا بوو، به‌ڕاستی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر په‌كه‌كه‌دا هات، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌وه پێیان كراوه.
ئۆجه‌لان بڕوای به‌وه نه‌بوو بچێته چیا، له سه‌ره‌تاشه‌وه دژایه‌تی هه‌موو حزبێكی كوردی كرد، ئه‌و وه‌ك ستالینی نه‌كرد، هێشتا هیچ نه‌بوو. دژی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستان وه‌ستایه‌وه، مه‌زنایه‌تی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینیه‌وه دوژمنی زۆربێت. ئاخر ستالین دوای سه‌ركه‌وتن هه‌موو گرووپ‌و هێزه‌كانی له‌ناوبرد پاشان هه‌ڤاڵه‌كانی خۆیشی له‌ناوبرد. به‌ڵام ئاپۆ له سه‌ره‌تاوه دژی حزبه‌كان بوو، ئاپۆ دیكتاتۆر بوو، به‌ڵام دیكتاتۆری ژێر ده‌ستی دوژمنان بوو، ئه‌گه‌ر ته‌نیا دكتاتۆری كوردی بوایه ده‌وڵه‌تی دامه‌زراندبا ئاسایی بوو، دوای چه‌ند ساڵیك ده‌كرا دیموكراسیمان به‌رقه‌رار كردبا، به‌ڵام ئه‌و له ژێر فه‌رمانی دوژمنان بوو.
ئاپۆ ته‌نیا خه‌ڵكی نه‌كوشت، ئیراده و ئامانجی كوشت، ده‌رسی ئاپۆ و په‌كه‌كه ئه‌وه بوو مرۆڤ بێ كه‌سایه‌تی و بێ ئامانج بكات، لای ئه‌و ده‌بوو هه‌موو كه‌س بێ كه‌سایه‌تی بێت، ئامانجی ئه‌وه بوو، هه‌موو كه‌س نزم بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌و به‌رز بێت.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ساڵی 1996 بریاری دا بچێته توركیا، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا په‌یمانی به یالچین كوچك دا، كه بگه‌ڕێته‌وه توركیا، به‌ڵگه‌ش ئه‌مانه‌ن: نهشهل دوزه‌ل، ته‌ره‌ف قاستی و ئیلهامی ئه‌شق و بالغچی. نهشهل دوزه‌ل گوتی ساڵی 1996 عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان من و سه‌لیم ئۆخچوی نارده لای جنرال قورمز كه ئۆجه‌لان دێته توركیا و داواكه‌ی قبووڵ كرا.
* به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان، میدیای چه‌ند لایه‌نێك باسی شه‌ڕی كورد-كورد ده‌وروژێنن، ئێوه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێن چی؟
– ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و میدیایه‌ی ده‌ڵێ شه‌ڕی كورد-كورد روو ده‌دات، به قسه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ندێ جار كه‌سانێك دێنه هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه هاتووین شه‌ڕ روو نه‌دات، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه ده‌چنه دام‌و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕ روونه‌دات، هه‌موومان ده‌زانین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بیست ساڵه ده‌ڵێ شه‌ڕی ناوخۆم حه‌رام كردووه، كه‌واته پێویست ناكات، شانده‌كانی ئاشتی داوای شه‌ڕنه‌كردن له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. من پرسیار ده‌كه‌م له‌و ماوه‌یه‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا هه‌یه، ئایا هیچ كاتێكپێشمهرگه هێرشی كردۆته سه‌ر په‌كه‌كه، یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه چه‌ند جارێك په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یداوه و شه‌هیدی كردوون. كه‌واته بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد-كورد روونه‌دات، پێویسته ئه‌و شاندانه‌ی داوای روونه‌دانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن، بچنه قه‌ندیل و به موراد قه‌ره‌یلان بڵێن شه‌ڕ به هه‌رێمی كوردستان مه‌فرۆشن.
محه‌مه‌د سه‌لیم چوروككایا له‌چه‌ند دێرێكدا:
* ساڵی 1954له گوندی (تونست)ی سه‌ر به ناحیه‌ی (موسیو)ی سه‌ر به قه‌زای (دارهههنی) شاری (چه‌ولگ) له دایك بووه.
* له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی دایكی كوردی شێوه‌زاری زازاكی بوو، له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی به زۆری لێدان فێری توركی بوو.
* له ساڵی 1970دا، خولیای سیاسه‌ت كه‌وته سه‌ری.
* له‌ساڵی 1975دا، له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی ده‌رسیم، له‌گه‌ڵ گرووپێك قوتابیی كورد بوون به ده‌ستپێشخه‌رانی ئاراسته‌ی دژه داگیركه‌ری.
* له ئایاری 1980 ده‌ستگیر كرا، ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌نجه درا و له زیندانی ژماره 1ی سه‌ربازیی دیاربه‌كر به‌ند كرا.
* له به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشه‌ته‌ی له زیندانی ژماره 5ی دیاربه‌كر، گرووپه سه‌ربازییه‌كانی كوده‌تای 12ی ئه‌یلوولی 1980 نواندیان، به‌رگریی كرد.
* به هۆی دۆزی په‌كه‌كه‌وه 28 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام به‌هۆی لێخۆشبوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی تورگوت ئۆزال ساڵی 1991، پاش 11 ساڵ له زیندان ده‌رچوو.
* ئه‌م كتێبانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:
– شه‌فه‌قی دیاربه‌كر له تاریكیی12ی ئه‌یلوولدا (ڕۆمان – دوو به‌رگ).
– داستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و كاوه‌ی هاوچه‌رخ (به‌رهه‌می شانۆیی).
– ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ (یاده‌وه‌ری و ڕه‌خنه).
– له كۆترهكهشیان دا (ڕۆمان).
– ئه‌و لاوكه بڵێ (ڕۆمان).
– من له ئه‌ستێره‌كاندا بشارنه‌وه (زنجیره وتار).
– كاتێك نهێنییه‌كان شی ده‌بنه‌وه (ڕۆمان).
– بێده‌نگبوون مردنه (ڕه‌خنه‌ی كتێب).
* كاری ده‌رهێنانی بۆ (به‌ڵگه فیلمی كولیلكه نیسان) كردووه.
* ئه‌ندامی (پێن)ـه، به هۆی ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی ژیانییان خسته مه‌ترسییه‌وه، یانه‌ی (پێن)ی ئه‌ڵمانی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بیمه‌ی پێدا و خستییه پارێزبه‌ندییه‌وه.
* كاتێك له‌ساڵی 1991دا، له‌شام و بیقاع رووی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆجه‌لانی بینی هه‌ڵاتنی هه‌ڵبژارد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بینیبووی له كتێبی (ئایه‌ته‌كانی ئاپۆ)دا نووسی.
* ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
فۆتۆ: رانیار دڵشاد









