لوقمان بەرزنجی- ئەڵمانيا
لەوەتای ئەمريکا لە ئەفغانستان پاشه‌کشەی کردووە چەند ڕۆژێکە هەريەک بەجۆرێک قسە لەسەر ئەو پاشەکشەيە دەکات. تائيستا چەندين بۆچوون لەسەر ئەو پاشەکشەيە لە سوسيال ميدياکانی جيهان بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هيچ کەسێک وردەکاری و نهێنيەکان باس لەو هۆکارانە ناکات.

بۆچی و له‌پێناو چی ئەمريکا ئەفغانستانی داگير کرد؟ زۆرێک لە چاودێران ئەو پەلامارو داگيرکردنەی ئەمريکا و هێزەکانی ناتۆ بە يانزەی سيپتيمبەر و هێرشەکەی سەر بانکی بازرگانی لە ئەمريکا دەبەستنەوە. وەک ديمان دواجار زۆرێک زۆر لە سەرچاوە ديپلۆماتەکان بەئاشکرا پێيان وابوو تەقاندنەوەکانی ئەمڕيکا دەستکرد بوە ومەرامی ديکەی لە پشتە، بەڵام کەس بيری لەوە نەدەکردوە کە ببێتە مايەی هێرشکردنە سەر ئەفغانستان و داگيرکردنی بەر لە تەقينەوەکانی يانزەی سيپتيمبەر ئەمريکا بە شێوەيەکی نهێنی لەگەل بزوتنەوەی تاڵیبان لە وتووێژ دابوو، سەبارەت بە ڕەچاوی کردنی بەرژەوەنديە هاوبەشيەکان، لە بەرامبەر ئەو هەموو پاڵپشتيەی ئەمريکا بەدرێژايی پتر لە چل ساڵ پێشکەشی بە ئەفغانستان کردوە لەدژی دەستێوەردانی يەکيەتی سۆڤيەتی ئەوسا و ڕوسيای ئيستا، ئەجندای ئەمريکاش کە داوای دەکات ڕێگە گرتنی حکومەتی تاڵیبان بێت لەو پڕۆژەی چين بەنيازە لە بيست و پێنج ساڵی ئايندە لە ژێر ناوی ( پشتێنەو ڕێگا) کە بريتيە لە دوو هێلی بازارگانی چين بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە يەکەميان ڕێک بەناوەڕاستی ئەفغانستان و ئاسيادا تێدەپەڕێ و لە بەندەری هامبورگ لە ئەڵمانيا کۆتايی دێت و هێلێ دووهەم ئەويش ڕێک بەناو خاکی ئەفغانستاندا تێدەپەڕێ دواتر لە ڕێگەی دەرياوە بەرەو باکوری ئەفريقيا و لەوێش لەدوا ويستگەی بەندەری باکوری هۆلەندا کۆتای دێت.

هەڵبەتە ئەو پڕۆژە بازرگانيە گەورەيە لە ئايندە گورزێکی گەورەی لەبازاڕی ئەمڕيکا دەدا ئەگەر ڕێگەی لێ نەگيرێت .ديارە حکومەتی ئەوسای تاڵیبان بەهيچ شێوەيەک نەچوە ژێرباری ئەو داوايەی ئەمريکا و دواتر ئەمريکا سيناريۆی داگيرکردنی ئەفغانستانی داڕشت و حکومەتێکی سەربە ئەمريکای دامەزراند بەڵام حکومەتەکە دەستکردەکە حکومەتێکی لەرزۆک بوو خەڵکی ئەفغانستان متمانەيان پێنەدەکرد و ئەمريکا گەيشتە ئەو قەناعەتە کە سەرکردايەتی ئيستای تاليبان پەيوەندت باشيان لەگەر ميرنشينی قەتەر هەيە لەڕێگەی ئەوان و توانيان کەناڵی پەيوەندی لەگەل تاڵیبان دروست بکەن و جارێکی ديکە ناوی ئەمريکا و بزووتنەوەی تاڵیبان ببێتە مانشێت و هەواڵە يەکەمەکانی ميدياکانی جيهان و دوای چەند ديدارێک ديارە ئيستا لەگەل سەرکردايەتی تازەی تاڵیبان گەيشتنە ڕێکەوتن کە تاڵیبان ئامادەيە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەجندايەی ئەمريکا کە ڕێگری بکات لە پڕۆژە چينيەکەی بەناوی ( پشتينەو ڕێگا) کە بڕيارە ئەم ساڵ بکەوێتە بواری جێبەجێکردن لەبەرامبەريشدا ئەمريکا چەک جبەخانەيەکی زۆر بۆ بزوتنەوەی تاڵیبان دابێن بکات و وێڕای ئەوەش بودجەيەکی ساڵانەی باشيش بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەفغانستان تەرخان بکات هەرچەندە لە دووهەم ڕۆژی پاشەکشەی هێنزەکانی ئەمريکا وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا نەی شاردەوە ڕايگەياند کە ئەمريکا هاوکاری تەواوی حکومەتی ئايندەی ئەفغانستان دەکات لەوەش گرنگتر ئەمريکا دەيوێت ئەفغانستان بکاتە گەورەترين بنکەی ئيسلامی پڕ لە هەڕەشە بۆ چين و هەتا ئێرانيش ئەويش بە دەستێوەردانيان لەو بەشە سنورەی چين کە نزيکی ئەفغانستانە کە بە هەرێمی ئيگۆر دەناسريت و گەلێکی موسڵمانن و بەشداری زۆريشيان بووە لە جيهاد لەگەڵ تاڵیبان.

ئەوە ڕاست و دروستی هۆکاری پاشەکشەی ئەمريکايە لە ئەفغانستان و خەڵکێکی زۆری کوردستان و عيراق پێيان وايە ئەمريکا عيراق و کوردستانيش بەدەردی ئەفغانستان دەبات ئەوە هەڵەيەکی گەورەيە ، پێم وايە لە ئايندە نێوان ئەمريکا و ئەفغانستان زۆر خۆش دەبێت و هەر بەتاليبانيش زۆرێک لە ڕێکخراوە تيرۆریستیەکان دەتاوێنێتەوە.