ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی كوشتنی مووسا باباخانی سه‌ركرده‌ی حزبی دیموكرات ورده‌كاری بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، گومانلێكراوی سه‌ره‌كی ناوی سه‌رمه‌د داوده و ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به بیانووی كاری بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان.
ئاسایش ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رمه‌د و مووسا باباخانی پێشتر ئاشنایه‌تییان هه‌بووه و پێش كرده‌كه‌یش پێكه‌وه پیاسه‌یه‌كی بازاڕیان كردووه. دواتر سه‌عات سێی شه‌وی شه‌شی ئاب، سه‌رمه‌د هه‌ولێر جێده‌هێڵێت.
ئاسایش دووپات ده‌كاته‌وه كه فه‌رمانی گرتن ده‌رچووه و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ك خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك هه‌میشه دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان به چاوكراوه‌ی ده‌مێننه‌وه.









