فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا رایگەیاند، حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە 25ی ئەم مانگە 200 ملیار دیناری دیکە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان رەوانەبکات و بۆ دابەشکردنی مووچە خەرج دەکرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە کەناڵی رووداوی راگەیاندوە، “لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەکۆی دەنگ بڕياردراوە کە بۆ ئەم مانگە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی بەغدا کراوە.”
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەشی خستەڕو، بڕیارە 25-08-2021 پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە بگاتە هەرێمی کوردستان.









