ئەمڕۆ سێشهممه 10/8/2021، لە ناحیەی قوشتەپە لە سنووری قەزای دەشتی هەولێر، پارێزگارى ههولێر پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی ڕاگەیاند.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دەستپێکی پڕۆژەکەدا له پرێس كۆنفرانسێكدا باسی لەوە کرد: “دوای سەرهەڵدانی قەیرانی ئاو، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئاومان دهست پێكرد بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان ئەو قەیرانە تێپەڕێنین”.
گوتیشى: “تا ئێستا 30 بیرى ئیرتیوازیی نوێ لێدراون، 150 بیرى دیكهش نۆژهن كراونهتهوه، ئێستا لێدانی بیر لە گەیشتووەتە قووڵیی مەترسیدار هەروەک ئێستا لە ناحیەی قوشتەپە بیرێک لەلایەن مانگی سووری ئیماراتییهوه لێدەدرێت، کە قووڵییەکی دەگاتە 670 مەتر، ئەوەش مایەی دڵخۆشی نییە، بەڵام داوا لە هاووڵاتییان دەکەین هاوکاریمان بکەن و ئاو بە فیڕۆ نەدەن”.









