بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر رایدەگەیەنێت كێشەی لەسەدا 75ی ئاوی گەڕەكەكانی ھەولێر ئاسایی بووەتەوە، بۆ دوای نێوەڕۆش ئاو دەگاتە ئەو گەڕەكانەی كە تا ئێستا ئاویان پێ نەگەیشتووه‌تەوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/8/2021، زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر رایگەیاند لە سەعات شەشی دوێنێ ئێوارەوە، ئاوی ھەر سێ ئیفراز یەك و دوو و سێ بۆ ھەولێر بەردراوەتەوە.

گوتیشی  بەھۆی خواستی زۆر و پرنەبوونەوەی تۆڕەكانی ئاو، بەشێك لە گەڕەكەكان ئاویان بۆ نەگەڕاوەتەوە، كە دەكاتە سەدا 25ـیان  بۆ ئێوارەی ئه‌مڕۆ ئەو گەڕەكانەش ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە.

لەبارەی شیاویی ئاوەكە بۆ خواردنەوە، گوتی: ئاوەكە لە رووی تەندروستییەوە شیاوە بۆ خواردنەوە.

 بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر داواش لە ھاووڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن تا كێشە بۆ دراوسێ و ماڵەكانی دیكە دروست نەبێت.