فازیل میرانی
تەنانەت پێش ئەوەی قەوارەكەمان لە دوای سەرهەڵدانەوە دەركەوێ و دواتر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یاسادانان و كابینەی حكوومەتی لە مێژووی ئەم دواییەدای بەدوادا بێت، قەوارەكەمان زۆر لەوە كرنترە، بەڵام ئێمە باس لە دەرەنجامەكانی ئێستا و رابردوویێكی زۆر دوور لەم كاتەدا دەكەین، دەڵێم: ئێمە زۆر واقیعی بووین لە تێگەیشتنی وڵاتانی دراوسێ و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كە شتێكی زۆر ناباو نابێت بە مانای دامەزراندنی پاشكۆیی بێت بەهۆی حوكمڕانیێكی زۆر تووند یان لاواز بۆ ئەوەی نەتەوە و بزووتنەوە سیاسییەكەی لاوز بێت.

زێدەڕۆیی ناكەم، ئەگەر بڵێم زۆربەی سیستەمە سیاسییەكان رێز دەگرن یان وریا بن لەوەی لە كارەكانیانەوە بچنە ناو ئەدای ئەوانی تر، كە خەریكی سیاسەتێكن، كە بە واقیع بەرهەم هێنراوە، واقیعی میللەتێكی وەك گەلەكەمان و گەلانی وەك ئێمە، كە لە كارەكانیاندا دەركەوتووە پێش ئەوەی ئاگادار بكرێنەوە رێگای خۆیان دەزانن، كە نە بە یاسا و نە بە عورف دیاری نەكروە، تا بگەنە باری سروشتی خۆیان لە كۆمەڵگای مرۆیی و نێودەوڵەتیدا.

كە قسە دەكەم مەبەستم تەحەداكردن نییە لە ئەدای ئێمە و ئەوانی دیكەی ناو رژێمە نا عێراقییەكان، كە لە دەرەوەی چوارچێوە و ناوەڕۆكەكانی دا پەیوەستن یان پەیوەست بوون بە دەرەوەی چوارچێوە و ناوەڕۆكەكانی ئەوەی، كە دەبێت چ پەیوەندییەك لە سروشتی خۆیان بێت كارا و رێزدار بن و بەرژەوەندی گشتی رەچاو بكەن و پێم وایە بێ شانازیكردن بە خۆمان حیزبی ئێمە بە مانا رێكخراوەییەكەی و واقیعی گشتی خۆی رەگەزێك بوو بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم مانایە لە ماوەی ساڵانی خەباتی خۆی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق، مەبەستم خەباتێكە، كە من هیچ زیاد ناكەم بۆ ئەوەی بڵێم، خەباتێكە دوژمنێكی زیرەك رێزی لێ دەگرێت پێش ئەوەی هاوڕێیەكی راستەقینە رێزی لێ بگرێت.

خەتای ئێمە نییە بە هیچ شێوەیێك رژێمەكانی ناوخۆی عێراق ناچاری كردین شۆڕش بكەین، ئێمە چ وەك گەل و نەتەوە و حیزبێك بیدعە نین، بەڵكو ئەوە بەرژەوەندی ئێمەیە، كە ئازادین و هەڵگرتنی چەكمان لەپێناو ئامانجە بەرزەكان بووە و هەروەها سوودی ئێمەیە، كە بە ئاگاییەوە لە بەردەوامی پەیوەندییەك تێوەنەگلاین و بەسەریاندا نەسەپاندووین. ئەمە مێژووی ئێمەیە و ئەمەش پەیوەندییەكانمان بووە، كا رێساكانی یاسای نێودەوڵەتی گشتی تەبەنی كردووە.

ئێمە ئاگاداری كولتوور و سیسەتەمی سیاسی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و دەستوورەكان و هەروەها ناوەڕۆكی پەیوەندییەكانیان بووین لەگەڵ عێراق و دوور لە چەواشەكارییەكانی مێدیای كۆن یان سەردەم و لەتەكیدا پڕوپاگەندەی ئەوانەی شەڕ دەكەن، لە راستیدا، دوو دڵمان راگرت بۆ ئاماژەكردن بە ئایندەیەك، كە دراوسێكانمان دەیانزانی ئێمە پێش وەختە بووین، ئەگەر دراوسێ بین و نیشتیمانپەروەریمان لەدەست نەدەین و دەست بە یاساوە بگرین و پەیوەندی پڕاكتیزە بكەین لەسەر باشترین ئەو شتەی، كە لەگەڵ گەلەكەماندا راهاتووین.

هەرچەند هەلومەرجە سیاسییە گەردەلوول و زریانەكان بەسەر مێژووی ئەم هەرێمەدا تێدەپەڕن، كە ئێمە بەشێكین لێی، ئێمە یەكەم كەس بووین، كە پەیوەستین بە نەگۆڕەكان، ئەو نەگۆڕانەی مێژوو، كە بناغە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی لەسەر بنیاتنرابوو بە شوێن پێی خۆیان بۆ هەموو كات و شوێنێك و رەگەز و راگرتنی هاوسەنگیێكی هێزدا.
ئێمە رێز لە دراوسێكانمان دەگرین و هەوڵمان داوە و دەدەین، كە دەست لەناوخۆیان وەرنەدەین و سوودی هاوبەشمان هەبێت و زیاتر لەسەر سوودە هاوبەشەكان رێككەوتووین واتە ـ لەسەر ئەوانەی كۆكین زیاترە لە جیاوازییەكان ـ و بۆ ئەم مەبەستەش پەیامەكانمان پێگەیاندوون و ئەوەی پەیوەستە بەمەوە گەواهیش بۆ ئەم قسانە ئەوە پێشكەوتنەیە، كە لە ئارادایە و نەگۆڕەكانیش بۆ روونكردنەوەی ناكۆكییەكانە.

هەروەكو پێشتر پەیوەندی پتەومان لەگەڵ هێزە سیاسییە كاریگەرەكان هەبوو لەناو ئەو كۆمەڵگایانەی، كە دواتر لەسەر ئاستی مامەڵەی رەسمی رەنگدانەوەی ئەرێنییان هەبوو لە پەیوەندییەكانماندا و هەر وەك لە ماوەی چەندین قەیرانی نێوان وڵاتان و عێراقدا پارێزگاریمان لە پەیوەندیی حیزبی رەسەنی رەگەز و ناسنامە لەگەڵ رژێمەكانی ئەو وڵاتانەدا كرد، كە زۆربەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراقدا پچڕاند.

هەروەها ئێمە هەمیشە گەیشتووینەتە ئەوەی، كە باوەڕمان بە دەسەڵاتی خۆمان هەیە، كە گەلی ئێمە و مێژووی قەوارەكەی هیچ كات خۆشگوزەرانی هەرێمەكان و دابەزینی هێزی نەپاراستووە بۆ درێژبوونەوە و ئەو گۆڕانكاریانەی، كە تا ئەوانی تر دێن و بەردەوام نابن، لە كاتێكدا نەگۆڕەكان وەكو خۆیان ماونەتەوە، نەگۆڕی هاوسێیەتی و نەگۆڕی پەیوەندییەكانی حوكمڕانیكردن، كە تەنیا دەتوانێت بەرهەمدار بێت وەك ئەوەی ئاماژەی بۆ دەكرێت لە هەبوونی رێز و پێشكەوتنی هاوبەش لە بوارەكانی زانست و رۆژنبیری و بازرگانیدا.

بەوپەڕی هیواوە هیوای سەقامگیری و خۆڕاگری دەخوازین و ئومێدەوارین كۆمەڵگای مرۆیی و نێودەوڵەتی تێگەیشتنێكی شارستانیانەیان هەبێت بەرامبەر ئەوەی، كە ئێمە وەك قەوارە و دەوڵەت و نەتەوەیەك لە چوارچێوەی نەخشەی عێراق پێشكەشی دەكەین.

* سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
سەرچاوە: زەمان عێراق
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی