پرۆژەی ئاوی ئیفراز3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتووشدا هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز 1 و 2  دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئاوی خاوێن دەكەنەوە.
بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دوای چەند ڕۆژێك لە راگیرانی پرۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر كە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە راگیرابوون، ئێستا پرۆژەی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر بەگەڕ خرایەوە و هەر ئەمڕۆش پرۆسەی بەرهەمێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سنووری ئیفراز3 ئاسایی دەبێتەوە، كە بە تەنیا ئەو پرۆژەیە سەدا هەشتای گرفتەكە چارەسەر دەكات.
سەبارەت بە كارکردنی هەردوو پرۆژەكانی ئیفراز یەك و ئیفراز دوو،  راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەو دوو پرۆژەیەش بەگەڕ دەخرێنەوە و گرفتی كەمئاویی لە شاری هەولێر چارەسەر دەبێت كە چەند رۆژێكە بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورەوە ئەو پرۆژانە راگیرابوون.