بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی كوژرانی هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ ناو هوتێلێك بڵاویكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 7ئابی 2021 لە لایەن کارگێڕیی هۆتێل گولی سلێمانی) لە شاری هەولێر ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی کوشتن لە ناو ئەو هوتێلە.

دوای گەیشتنی تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان ، دەرکەوت کەسی کوژراو هاووڵاتی کوردی رۆژهەڵات بە ناوی (موسا بابە خانی) . لێکۆلینەوە لە تاوانەکە دەستی پێکردوەو دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە ئەنجامەکەی رادەگەیندرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

7ئابی 2021