وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سەر داوای ھاووڵاتیان رێنمایی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بڵاو دەکاتەوە.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌: خاوەنی ئەو شوێنانە، بێجگە لە شوێنە بازرگانییەکان تا رۆژی (2021/8/18) بەم دیکۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا:

1 – پشتگیری شارەوانی یان پشتگیری باجی خانووبەرە.

2- ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن: خاوەنی ئەم شوێنانە تا رۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەیان دەبڕێت.