ئاژانسی ده‌نگ و باسی عێراق، له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، بڵاویكرده‌وه، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له‌لایه‌ن “تێكده‌رانه‌وه، ته‌قێندرایه‌وه”.
راشیگه‌یاند، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له نزیك پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ته‌قێندرایه‌وه، كه بووه هۆی نه‌مانی كاره‌با، له ته‌واوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، روونیشیكرده‌وه، (14) تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با، له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه له ده‌وروبه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ته‌قێندرایه‌وه، بووه هۆی پچڕانی كاره‌با له ته‌واوی ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی بەوەشكرد، ئه‌و شێوه هێرشانه، پڕن له رق و كینه، كه تاوه‌ره‌كانی كاره‌با، ده‌كه‌نه ئامانج.
پێشتریش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی عێراق، چه‌ندین تاوه‌ر و وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای نیشتیمانی، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ته‌قێندرایه‌وه، كه له وه‌رزی گه‌رما، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر دۆخی هاووڵاتیان، دروستكرد.
به‌رپرسی تۆڕی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با، له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، جه‌ختیكرده‌وه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، گشت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
K24









