لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە.

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قایٔیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەرە گشتیەکانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی Iom لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی کرایەوە.

لەدەستپێکی مەڕاسیمەکەدا د.ئازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: مایەی خۆشحاڵیمانە ئەمڕۆ کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە، زۆر سوپاس بۆ ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ  دابینکراوە و لە ڕابردووشدا لە ئامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری دڵ هاوکارو پشتیوانمان بوون .

گوتیشی دەخوازین سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی دیکەش بەدەم نەخۆشخانەکەوە بێن کە ئێمە لەبەر پێویستی نەخۆشان و بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پێش وەرگرتن کردمانەوە و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە دانەخرێت و خزمەتی بریندارانی چەکی کیماوی هەڵەبجە  پارێزگاکانی دیکە بکرێت.

دواتر ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە رایگه‌یاند: سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کردوو ئاماژەی بەوەکرد لە ڕابردوودا هاوکارو پشتیوانمان بوون لە سێکتەرە جیاوازەکان و خەڵکی ئاوارە و خانەخوێی هەڵەبجە .

لەکۆتایدا سوپاس و پێزانی هەریەک لە پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان  بەخشرایە ڕێکخراوی کۆچ
بەڕێوبەرایەتیمان داوا لە هەموو خێرخوازان دەکات هاوکارمانبن لە دابینکردنی ئامێری بینای سەنتەری دڵ کە ئێستا بە سوپاسەوە لەلایەن کۆچەوە تەواو کراوە.