ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمموزی2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد.
دەقی پەیامەکە:
به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانيال سڵیواى خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزيان و خانەوادەکەتان دەکەم. خوای مەزن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ميهره‌بانيى خۆى و و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان










