بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژه‌ تیرۆرسی كوردستان له‌باره‌ی قۆڵبه‌ستكردنی بكوژی چالاكوانه‌كه‌ی به‌سڕه‌ ڕاگه‌ێنتدراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: رۆژی هەینی 23ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی (عه‌لی که‌ریم ئه‌لبهادلی) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان (فاتمە ئه‌لبهادلی).

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە.

‏‎‏‎دژه‌ تیرۆری كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م گ ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە.

8