سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و لەمیانەدا دەڵێ هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.

جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی…

مسعود بارزانی

19ـی تەمموزی 2021