بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
لە ئاگادارییەکەی تەندروستیی هەولێردا هاتووە: “هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی پشکنین بۆ ئەو هاووڵاتییاانەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنایان لێ بەدی دەکرێت و بەهۆی زیادبوونی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات. داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر دەکەین (۲٤) کاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی گەشتەکەیان پشکنین بۆ گەشتکردن ئەنجام بدەن تاکوو لە وادەی دیاریکراوا ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولیر جەختی کردووەتەوە هەموو ئەوانەی گەشتییان هەیه، دەبێ پابەندی ئەو ڕێکارە بن.










