وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ئاگادارییه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیی له‌ناكاوه‌وه، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/7/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “ئاگاداری هاونیشتمانیان دەكەینەوە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیی لەناكاوه‌وه لە بۆریی غازی كۆرمۆر و ڕاوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە ڕاوەستا و كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “ئێستا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا غاز، سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، تاوەكوو كوژانەوەی گشتی ڕوو نەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت”.









