ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی” سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە فیلیپ ڤاندەن بولکه باڵیۆزی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەلجیکا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی بەلجیکا سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی بەلجیکای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووی سەرۆکی حکومەت کرد بۆ بەلجیکا و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

11

سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی هاوکارییەکانی بەلجیکای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەردەوامە لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە ، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بەلجیکا و هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.