لە ئاکامی ئەو ئاگرەی کە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەوتەوە، زیاتر لە 20 کەس گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.

بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق بە پشتبەستن بە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی تەندروستی زیقار بڵاوکراوەتەوە، بە ھۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای زیقار کەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا زیاتر لە 20 کەس بەھۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.