دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا به درۆن هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر.
له‌و باره‌یه‌وه، دژه تیرۆر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
“بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، ئه‌مشه‌و کاتژمێر 11:30 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگركوژێنه‌وه سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن”.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌دا، ده‌نگی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر لێدرا.










