بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان چەند بڕیارێکی دەرکردووە و ئاشکرای دەکات ڕۆژی  12/7سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بە قوتابیان و خوێندکاران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە  وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 4/7/2021 ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکوومی و ناحکومییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە: “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتى و بە رەچاوکردنى وەستانى سیستەم لە چەند رۆژى رابردوودا بەهۆکاری تەکنیکی، چەند بڕیارێک دران.”

بڕیارەکانی بەڕێوەبرایەتی گشتیی ئەزمونەکان ئەمانەن: 

۱-ماوەی تۆمارکردنی نمرەی درێژ کراوەتەوە بۆ رێکەوتی 11/7/2021.

۲- رێکەوتی 12/7 سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بە قوتابیان و خوێندکاران.

۳- پێویستە لە رێکەوتی 12/ تاکوو 18/7 ئەنجام بە قوتابیان و خوێندکاران ڕابگەیندرێت و پەڵپ قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمارکراوەکان لەو ماوەیە لە سیستەم چاک بکرێت.

٤-ڕێکەوتی 19/7 سیستەم بۆ دوایین جار لەسەر خولی یەکەم run دەکرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەوکاتە هیچ کێشەیەک لە نمرە تۆمارکراوەکان نەمابێت.