له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دژه تیرۆری كوردستان شه‌هیدكردنی ئه‌مین عیسا، له به‌ندیخانه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، به بەردەوامی کردارە چەپەڵ و دژە مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەی وه‌سفكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆردا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، “شەھیدکردنی ئەمین عیسا لە ژێر ئەشکەنجەدا بەردەوامی کردارە چەپەڵ و دژە مرۆڤایەتییەکانی پەکەکەیە”.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، “پەکەکە وەك پیشەی ھەمیشەییان لەھەر شوێنێك ھەست بە دەسەڵات و خۆسەپاندن بکەن، دوور لەھەموو یاسا و عورفێکی مرۆڤایەتی جگە لەخۆیان رێگا بە ھیچ بیروبۆچوونێکی دیکە نادەن”.
وه‌ك دژه‌تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و شەھیدکردنی ئەمین عیسا لەلایەن پەیەدەوە، کە درێژکراوەی پەکەکەیە و ئیدانەکردنی ئەم تاوانە لەلایەن بالێۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە سووریا دووپاتکەرەوەی ئەو راستییەیە، کە پەکەکە و پەیەدە وەك دوو رووی دراوێك، جگە لە ھێزێکی دژە مرۆڤایەتی، شموولی، تاکڕەو، خۆسەپێن و دژە کوردستانی ھیچی دیکە نییە”.











