ئەمشەوی دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند دوای کارکردنی بەردەوام و بێ پشوودانی تیمەکانی چاککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بۆڕی شکاوی ئاوی ئیفراز سێ چاک کرایەوە.

لەمبارەیەوە ئەندازیار زەردەشت عەبدولخالق سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر وێڕای دەستخۆشی گەرمی لە تیمەکانی چاککردنەوە کە لە ماوەیەکی کورتدا بۆڕییەکەیان چاک کردەوە و نەیانهێشت بێ ئاوی چەند گەڕەکێکی هەولێر درێژە بکێشێت، دڵنیاییشی بە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دا كە لە ماوەی کەمتر لە حەفت کاتژمێری دیکە، ئاو دەگاتەوە هەموو ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ بێئاو بووبوون.