هه‌ولێر مۆڵ، كه یه‌كێكه له مۆڵه‌كانى هه‌ولێر، ئاگرى گرت و زۆربه‌ى دووكانه‌كان زیانى داراییان به‌ركه‌وت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، كاتژمێر 5ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25/6/2021، هه‌ولێر مۆڵ ئاگرى گرت، دواى 45 خوله‌ك، توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له چه‌ند دووكانێك بووه، پاشان ته‌شه‌نه‌ى كردووه و زۆربه‌ى دووكانه‌كانى مۆڵه‌كه ئاگریان گرتووه.
له ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا هیچ زیانێكى مرۆیی نه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌ى دووكانه‌كان زیانى داراییان به‌ركه‌وتووه.
له هه‌ولێر چه‌ندین مۆڵ هه‌ن، هه‌ولێر مۆڵیش به یه‌كێك له مۆڵه كۆنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به گشتى و هه‌ولێر به تایبه‌تى، داده‌نرێت.










