جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت پابه‌نده به دابه‌شكردنی مووچه هه‌ر 30 رۆژ جارێك و چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات.
گوتەبێژی حکوومەت لە لێدوانێکیدا بۆ(کوردستان24) رایگەیاند: “دیاره هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و پرسه‌یان په‌یوه‌ست كردووه به بابه‌تی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.
گوتیشی: “تا ئه‌م ساته، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دروستكراوه له نێوان دیوانی چاودێری هه‌رێم و عێراق، به‌رده‌وامن له كاری خۆیان و سه‌ردانی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنوورییان كردووه و زانیارییه‌كانیان له‌به‌رده‌سته. هیوا خوازین له حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و شایسته كه‌مه‌ی دیاریكراوه ره‌وانه‌ی بكه‌ن”.
راشیگەیاند: “بێگومان وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو سیناریۆكانمان له‌به‌ر چاو گرتووه. ماوه‌یه‌كه كارمان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانكردووه. ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌مان له باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌وه كردووه. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاری خۆمان، چه‌ندین كۆبوونه‌وه له باره‌ی ره‌شنووسی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان كراوه، ئێمه ناتوانین سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان دابین بكه‌ین، چونكه داهاتمان له خه‌رجیمان كه‌متره. كورتهێنانمان هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی کوردستان جوتیار عادل روونیكرده‌وه: “شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، مافی خۆمانه، كه‌س خێرمان پێ ناكات. چاوه‌ڕێین به‌غدا ده‌قی یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكات”.
له باره‌ی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، “خه‌ڵكی كوردستان به تایبه‌ت مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان داوه، 30 رۆژ جارێك پابه‌ندین به دابه‌شكردنی مووچه‌وه”.
جوتیار عادل، ره‌تیكرده‌وه بڕیاری پێشوه‌خته له باره‌ی نیازی به‌غدا بدرێت له هه‌مبه‌ر دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌رێم بڕیاری له باره‌وه درابوو و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: “با بڕیاری پێشوه‌خته نه‌ده‌ین و بڵێین به‌غدا پابه‌ند نییه، تا ئێستا پرۆسه‌كه به باشی ده‌ڕوات. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پێمان وایه، ئه‌و رێككه‌وتنه سوودی بۆ هه‌ردوولامان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌باشیمان پیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه”.
گوتیشی: “له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌ی هه‌مانه ده‌خرێته ژێر لێكۆڵینه‌وه. ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندیمان هه‌یه به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتواین ئه‌و داهاته له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان خه‌رج بكه‌ین. هیوادارین بتوانین، به پێی ئه‌و داهاته‌ی له داهاتوودا دێته ده‌ستمان له نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان، كورتهێنان پڕ بكه‌ینه‌وه”.









