به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی رووداوی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاندووە کە رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هاتووە: “ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئەرکێکی رەسمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار”.
ئەوەش خراوەتە روو، “شۆفێرێک پابەند نابێت بە رێکار و رێنماییە ياساييه‌كان و پاش گرفت درووستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی، کە لە ئەرکدا بوون و بە تەقەکردن رووبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە بوونەوە و سەرئەنجام شه‌ش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمه‌ندێکی هێزه‌كانى فرياكه‌وتنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانى برينداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران”.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەشی بەوەداوە، “رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین”.









