لەنێوان گوندی گیرە ـــ کانی لان، لە سنوری قەزای پشدەر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج .

بەگوێرەی زانیاریەکان  ئۆتۆمبێلەکە چوار چەکداری پەکەکەی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ بەکوردستان24ی گوت “لەناو ئۆتۆمبێلەکە 3 تا 4 کەس کوژراون و ئێستا هێزه ئەمنییەکان کار بۆ دەرهێنان و ناسینەوەیان دەکەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد “یەکەمجارە فڕۆکەکانی تورکیان لەو نزیکانە بۆردومان بکەن”.

گوندی گیرە دەکەوێتە دووری 15 کم ی باکووری خۆرهەڵاتی قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.