مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌لجیكا، له‌گه‌ڵ جان جامبۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز كۆبووه‌وه‌.

بڕیاره‌ سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ بەرپرسانی دیكه‌ی باڵای بەلجیکا کۆببێتەوە و گفتوگۆ له‌بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بكات.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت پێکهاتوون لە “دارا رەشید”، وەزیری پلاندانان و “سەفین دزەیی”، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان جامبۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جان جامبۆن سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا