پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکی تازەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوێندی یاسایی خوارد.
لە مەراسیمێکدا کە هەریەک لە ڕێواز فايه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ریش ئامادەی بوون، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ مونا يوخه‌نا ياقۆ ئيمزا كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمەکەدا نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئه‌ركى سەرۆکی تازەی ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
پاشان له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى هەریەک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريدا سوێندى ياسايى خوارد.











