به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، تۆمه‌تبارێكى ده‌ستگیر كرد، كه به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ى له منداڵان ده‌كرد و پاره و مۆبایلى لێ ده‌ستاندن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ج. س. ج) لە گەڕەکی تەیراوە دەستگیر کرد، کە بە دەمانچە هەڕەشەی لە منداڵان دەکرد و پارە و مۆبایلی لێ دەستاندن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.









