ژمارەیەک مووشەکی گراد لە سنووری گوندی دارەمان- عەسار لە سنووری ناحیەی شوان دەستیان بەسەر داگیرا، کە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ ئامادەکرابوون.

 مووشەکەکان لەنێوان گوندەکانی دارەمان و حەسار بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئامادەکرابوون، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی کردەکە زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان.

  ئەو مووشەکانە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری پردێ ئامادە کرابوون، بەڵام پێش ئەوەی کردەکە ئەنجامبدرێت ئاشکرا کران.

هاوکات شانەی راگەیاندنی ئه‌منی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی زانیاری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بنکەی پۆلیسی پردێ، دەست بەسەر پێنج مووشەکی دوورهاوێژ لە جۆری گراد دا گیراوە، ئەو مووشەکانە لە گوندی حه‌سار سەر بە ناحیەی پردێی سنووری پارێزگای کەرکووک ئامادەکرابوون.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو لایەنەی ئەو مووشەکانەی ئامادە کردووە، بەردەست نییه‌.