گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاشكرای كرد كه له سێ رۆژدا 11 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوی كوشتن‌یان له هه‌ولێر ده‌ستیگر كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/5/2021، موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ده‌ستگیركردنی 11 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوی كوشتنی له ماوه‌ی سێ رۆژدا ڕاگه‌یاند، كه به‌م جۆره بوو:
تاوانی یه‌كه‌م:
له ڕێكه‌وتی 26/5/2021، كاتژمێر 12:30ـی نیوه‌ڕۆ، تاوانی كوشتن له گه‌ره‌كی ژیان له هه‌ولێر ئه‌نجام درا و كه‌سێك به ناوی دڵشاد ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵڵا به چه‌قۆ له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كیه‌وه كوژرا، هێزه‌كانی پۆلیس چوار تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (ج.م.ك)، (ر.م.ك) (گ.ت.م) و (س. ت. م) به پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزاكان ده‌ستگیر كرد و ڕاده‌ستی دادگا كرا.
تاوانی دووه‌م:
له ڕێكه‌وتی 27/5/2021 كاتژمێر 12:30ـی شه‌و، تاوانی كوشتن له گه‌ڕه‌كی ژین سه‌ر به‌ناحیه‌ی داره‌توو ئه‌نجام درابوو، كه‌سێك به ناوی پۆڵا یووسف ته‌مه‌ن 23 ساڵ كوژراوه و دوای به‌داچوونی تۆمه‌تبار (ج. م. س) ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌ستگیر كرا و چه‌كه‌كه‌شی كه جۆری ده‌مانچه بوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا وبه پێی مادده‌ی 406 ڕاده‌ستی دادگا كرا.
تاوانی سێیه‌م:
له ڕێكه‌وتی 28/5/2021، كاتژمێر 4:30ـی به‌ره‌به‌یان، تاوانێكی كوشتن له گوندی كۆله‌ك سه‌ر ناحیه‌ی شاوێس ئه‌نجام درا، له لێكۆلینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه‌سێك به ناوی محه‌مه‌د ره‌حمان خالید ته‌مه‌ن 22 ساڵ كوژراوه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ش به ناوی (ر.خ.ق) ته‌مه‌ن 56 ساڵ ده‌ستگیر كرا و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كی به‌كارهاتبوو له جۆری كلاشینكۆفدا گیرا و به پێی مادده‌ی 406 ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
تاوانی چواره‌م:
هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له به‌داوچوونێكی چڕدا، دوای وه‌رگرتنی زانیاری به بوونی تۆمه‌تبارێك له هه‌ولێر له ڕێكه‌وتی 27/5/2021 تۆمه‌تبار (ص.س. ا) ده‌ستگیر كرا، له ڕێكه‌وتی 23/5/2021 كه‌سێكی له به‌غدا به ناوی (عه‌لی) كوشتبوو و هاتبوو له هه‌ولێر خۆی حه‌شاردابوو به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بۆ توركیا هه‌ڵبێ، به پێی مادده‌ی 406ـی یاسای سزاكان له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره.
تاوانی پێنجه‌م:
هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕێكه‌وتی 28/5/2021، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستیگر كرد، كه فه‌رمانی گرتنی هه‌بوو به پێی مادده‌ی 405 بڕگه 31 و ڕاده‌ستی دادگا كرا.
تاوانی شه‌شه‌م:
هیزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، تۆمه‌نبارێكیان به ناوی (هـ.ص. ا) ده‌ستگیر كرد و له كاتی گرتنیدا به نارنجۆكی ده‌ستی (رومانه) رووبه‌رووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌وه، تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا كه فه‌رمانی گرتنی هه‌بوو به مادده‌ی 495ـی یاسای سزاكان و ده‌ستیش به‌سه‌ر نارنجۆكێك و كلاشینكۆف و بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، كه هه‌موو رووداوه‌كانی كوشتن، به هۆی كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.









