ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/5/26  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌  سیداتى ولد ئه‌لشێخ ولد ئه‌حمه‌د عیشه‌ باڵیۆزى مۆریتانیا له‌ عێراق كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستى ماڵئاوایى به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركییه‌وه‌ هاتبووه‌ سه‌ردانى به‌ڕێزیان.

له‌ دیدارێكدا  نێچیرڤان بارزانى هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا خواست و سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ مۆریتانیا كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى مۆریتانیا له‌ عێراق سوپاسى  نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ مۆریتانیا به‌ره‌وپێش بچن.