رێباز حەملان هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، “دابەشنەکردنی مووچە بابەتێکی تەکنیکییە، بۆیە کاتێک کێشەیەک دروستدەبێت دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە بۆ چەند رۆژێک”. هەروەها لەبارەی ناردنی بودجە لە عێراقەوە دەشڵێت، “پێموایە لە مانگی شەش یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردن”.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكیدا به‌ رووداوی راگەیاندوه‌ ، “دواکەوتنی مووچە چەند هۆکارێکی هەیە، یەکەمیان: هاتنەوەی داهاتی نەوت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چەند کێشەیەکی تێکەوتبوو، بۆ نموونە لە دەرەوەی عێراق لە رۆژی دووشەممەوە دەوام دەستپێدەکات و ئەوەش هەندێکجار ناردنی پارە دوادەخات، هەروەها گۆڕینی دۆلار بۆ دیناریش کاتی دەوێت”.

لەبارەی هۆکارەکانی دیکەی دواکەوتنی مووچە رێباز حەملان ئاماژەی بەوە کرد، “سیولەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، دڵنیایی دەدەمە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و 30 رۆژ جارێک مووچە دەدرێت، لە دوێنێوە سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران هاتوونەتە سەر هێڵ و ئەو کێشانەیان چارەسەرکردووە”.