لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی و ئابووری رەزامەندی دا بە پێدان و خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، کە دەکاتە رێکەوتی 25- 26 ئەم مانگە، به‌پێی میكانیزمی مانگی پێشوو مووچه‌كه دابه‌ش بكرێت.









