گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرای کرد، سبەی لە کەرکووک ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت.

لیوا تەحسین خەفاچی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق بە کوردستان24ی راگەیاندوه‌ : “بڕیارە سبەی ژووری هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک دروست بکرێت و کۆبوونەوەکانی دەست پێ بکات، کە ئامانجی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیە لە ناوچەکەدا”.

گوتیشی: “ئێمە لە دیالە ژووری هەماهەنگیمان دروست کردو و سەرکەوتوو بووین، لە کەرکووکیش سبەی کۆبوونەوە دەکەین، نوێنەری پێشمەرگەش لە ژوورەکە ئامادە دەبێت”.

لیوا تەحسین، ئاماژەی بەوەشکرد: “کاری ژوورەکە لەسەرەتادا ئاڵوگۆڕی زانیارییە و قسەکردنە لەسەر زانیاری هەواڵگری لەبارەی چەکدارانی داعشەوە، کە ئامانجی هەمووانە پێکەوە رووبەڕوویان ببینەوە”.