پارێزگاری هەولێر هۆشداریی دەداتە هەر کەسێک کە بێڕێزی بە کارمەندانی هاتووچۆ بکات و دەڵێت، لێی قبووڵ ناکرێ و سزای تووند ده‌درێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشکردنەسەر پۆلیسێکی هاتووچۆ لەلایەن شۆفێرێکی ژنەوە رایگەیاند: “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشتبه‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ، پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ین”.
پارێزگاری هەولێر هۆشداریی تووند دەداتە ئەو کەسانە “بێڕێزی” بە کارمەندانی حکومەت بکەن و رایدەگەیێنێت: “وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان راده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان رێز له هاووڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، به‌هه‌مانشێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبووڵناکرێ و سزای تووند ده‌درێت”.









