بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر ڕاى دهگهیهنێت، بڕیاری کردنەوەى قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەى خوێندنى قوتابییان لە ناو پۆلدا دهچێته وارى جێبهجێكردنهوه و له 22/6/2021یش، تاقیكردنهوهى كۆتایی ساڵ ئهنجام دهدرێت.
دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوة : “ڕۆژى یەکشەممە 16/5/2021 بڕیاری کردنەوەى قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەى خوێندنى قوتابییان لە ناو پۆلدا بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن دهچێته وارى جێبهجێكردنهوه، جگە لە باخچەى منداڵان كه بە داخراوى دەمێنێتەوە”.
ئاشکراشی کرد: “دەبێ ڕۆژى شەممە 15/5/2021 ئامادەسازى بکرێت لە پاککردنەوەى قوتابخانەکان و ڕێکخستنى پۆلەکان و ئاگادارکردنەوەى مامۆستایان و قوتابییان لە کات و ڕۆژى دەوامى قوتابخانە، هەروەها دابەشکردنى وانەکان و پڕۆگرامى ڕێکخراو و کورتکراوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەسەر مامۆستایان”.
بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، دەبێ کارگێڕیی قوتابخانەکان ڕۆژانى دەوام و کاتەکەى بۆ قوتابییان و مامۆستایان ڕێک بخەن، کە بە (تەناوب) واتە ڕۆژێک نا ڕۆژێک دەبێت و قوتابى تەنها سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەخوێنێت.
جەختی لهوهش کردەوە، پێداویستییەکانى قوتابخانە و خۆپارێزیى تەندروستى لەو بڕە پارەیهى لهلایهن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانهوه بۆ کارگێڕیى قوتابخانەکان تهرخان كراوه، دابین دهكرێت.










