بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر خێزانێكى كوردى خه‌ڵكى هه‌ولێر له شارێكى توركیا بڵاو كرده‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: “ئێمه به توندى ڕووداوه‌كه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14/5/2021، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه: “ئێمە بە توندی ڕووداوەکە شەرمەزار دەکەین، بەداخەوە ئەو خێزانە دەستدرێژییەکی نامرۆڤانەیان کراوەتە سەر، بە تایبەت کە منداڵ و خانمی خێزانەکە لە شوێنەکەدا بوون، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراون، سێ کەس دەستگیر کراون”.
لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەو هاونیشتمانییەوە کە هێرشیان کرایە سەر، سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت: “پەیوەندیم بە کاک موشتاق کردووە و سوپاس بۆ خوا ڕەوشی تەندروستیی جێگیرە”.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه: “ئێمە پەیوەندیمان بە کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کردووە و ناڕەزایی خۆمانمان پێگەیاندووە، هیوادارین بەرپرسەکانی تورکیا بە دروستی بڕیار بدەن”.
دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه، كه له شاری مێرسین، له‌لایه‌ن گرووپێكه‌وه هێرش كرابووه سه‌ر خێزانێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێر و دوو له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه بریندار كران، پێشتر پارێزگای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد و ڕای گه‌یاند قبووڵ ناكه‌ن له هیچ شوێنێك و له ژێر هیچ پاساوێكدا هێرش بكرێته سه‌ر هاوشارییان.










