سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، “دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە “خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە “بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.

نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.