لووکهید مارتن، کۆمپانیای ئەمریکی بواری پیشەسازیی جەنگی رایگەیاند، ئەو تیمەی کە پێشتر تایبەت بوو بە چاودێریکردن و چاککردنەوەی فڕۆکە ئێف شازدەکانی عێراق، لەبەر چەند هۆکارێکی ئەمنی، لە بنکەی سەربازیی بەلەد دەکشێنێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق نەیتوانیوە کۆتایی بە هێرشە مووشەکییەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە نێو خاکی خۆیدا بهێنێت.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقییەوە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژە بەوە دەکات، کە کۆمپانیاکە 70 کارمەندی لە بنکەی سەربازیی بەلەد هەبووە، 50ـیان دەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەمریکا و 20ی دیکەیان دەگوازرێنەوە بۆ هەولێر.
لەو بارەیەوە جۆزێف لامارکا، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای لووکهید مارتن لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت، “بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە سەلامەتیی کارمەندەکانمان کاری هەرە لەپێشینەمانە، لووکهید مارتن تیمی فڕۆکە ئێف شازدەکانمان لە عێراق دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.









