لە درێژەی کۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەشێکی دیکە لە کۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی میرەی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
لەمبارەوە پێگەی فەرمیی وەزارەتی پێشمەرگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی٥ی٢٠٢١ بڵاوی کردووەتەوە کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس، راوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بە سەنتەری میدیای پێشمەرگەی رای گەیاند: “لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە”.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە: “ئەم هاوکارییانە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لەناوبردنی داعشدا بووە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتاییهێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق”.
وردەکاریی ئەو یارمەتییە پێکهاتووە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەلوپەلی شەڕکردن.
گوتیشی: “فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەلوپەل و پێداویستی، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لەناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، ، لە بوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵییەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە”.
ڕاوێژکاری هێزی هاوپەیمانان ئاماژەی بەوەش کردووە: “”ئامانج لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان، کە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگایەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن”.
دواتر ئەوکەرەستانەی، وەک هاوکاری هاتوون، لە پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌سه‌ر لیواو یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش دەكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كرد و رای گه‌یاندووە: “ئه‌وان به گرنگییه‌وه سه‌یری ئه‌و هاوكارییانه ده‌كه‌ن، كه دەدرێن بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
گوتیشی: “هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش”.
هاوكات موقەده‌م فه‌رمان زراری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: “هه‌ر هاوكارییه‌ك لەلایەن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به گوێره‌ی پلانێكی پێویست و نه‌خشه بۆ داڕێژراو به فه‌رمانی وه‌زارەتی پێشمه‌رگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی میرەی سەربازی، به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وهزارەتمان دابه‌ش ده‌كرێت”.
















