کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، واشنتن پابه‌ند ده‌بێت به پشتیوانییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه، بۆ دڵنیاییدان لەوەی داعش بە تەواوەتی شکستی پێبهێنرێت.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکا لە هەولێر له تویتێكدا نووسیویه‌تی: پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خێزانەکانی ئەو پێشمەرگانە دەكه‌ین، کە لە په‌لاماری داعشدا لە پردێ (ئاڵتون کوپری) شه‌هید بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به‌وه‌ی پشتوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی داعش بنبڕبكرێت.









