نوری حه‌مه‌عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاندوه : هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش تێكشكێنراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیرۆریستانی داعش هێرشه‌كه‌یان له زنجیره چیای نێوان پردێ و دوبز ئه‌نجام داوه.
نوری حه‌مه‌عه‌لی وتیشی، تیرۆریستان له چه‌ندین لاوه به ھاوەن، بیکەیسی و کڵاشینکۆڤ ھێرشیانکردووەتە سەر پێشمەرگە، و پێشمه‌رگه به توندی لێیان هاتووه‌ته ده‌ست و هێرشەکە تێکشکێندراوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
ئه‌و خاڵه‌ی كه تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووته سه‌ر له نزیك سه‌نگه‌رێكی سوپای عێراقه، و ده‌كه‌وێته نزیک بەرزاییەکانی زورگەزرا و شێراوە و لیوای ده‌ی پێشمه‌رگه له‌و سه‌نگه‌ره‌ن.









