به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق تاوەکو کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی بۆ وڵاتی هیندستان راگرت.
به‌پێی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، “بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و هیندستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێنماییانه بووه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقییه‌وه ده‌ركراون”.
باسیله‌وه‌شكردووه، “به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی دۆخی په‌تاكه و له‌پێناو رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنای هیندی بۆ عێراق، له رێنماییه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی گه‌شته راسته‌وخۆكانی نێوان هیندستان و عێراق كراوه‌ته‌وه”.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا له هیندستان سه‌ریهه‌ڵداوه و رۆژانه‌ی زیاتر له 300 هه‌زار حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆمار ده‌كرێن.









