له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات و دووپاتی كرده‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم نووسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ كردووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 2021/4/13 لە نووسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری