مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەمناکیی خۆی بەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە رووداوێکی هاتووچۆ، دەگەیەنێتە گەل و سەرکردایەتی میسر.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە: ”زۆر دڵتەنگبووم بە بیستنی هەواڵی لە رێڕەو دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە میسر. هاوخەمی خۆم بۆ خێزانی قوربانیان و سەرکردایەتی و گەلی میسر دەردەبڕم”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ”لەم کاتە ساختە هاوسۆزین لەگەڵتان”.

ئەمڕۆ لە میسر، بەهۆی لەرێدەرچوونی شەمەندەفەرێک، 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 97ـی دیکەش برینداربوون.