لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت
هاوبەشانی كارەبا یٔاگادار دەكەینەوە كە رێكەوتی 18/4/2021 لەكاتژمێر 4ی بەیانی یەوە تاوەكو كاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەیٔیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆیٔامادەكردن بۆ وەرزی هاوین، لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ یٔەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت .
كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم
17/4/2021










